خوێندنی باڵا: سیستمی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ئەمساڵ جیاوازە

وكالة الارامية / القسم الكوردي  

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، سیستمی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ جیاوازە.

عەباس ئەکرەم ، وەرگرتنی خوێندکاران لەڕێی سیستمی زانکۆلاینەوە گۆڕانکاری زۆری تێدا کراوە بۆ ئەمساڵیش کۆلێجە پزیشکی و ئەندازیارییەکانی تێدایە لەگەڵ سیستمی ڕاستەوخۆ و پارالێڵ کە ڕێژەکەی زیاد کراوە.

وتیشی، لە زۆرینەی زانکۆکان خوێندنی ئێوارانیان داخستووە بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی بە خوێندنی بەیانیان بدەن.

ئەم لێدوانەی عەباس ئەکرەم لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ کۆنفرانسێک تایبەت بە وەرگرتنی خوێندکاران لەڕێی سیستمی پارالێڵەوە بەڕێوەچوو.

لە کۆنفرانسەکەدا، بەشێکی زۆر لە خوێندکاران بەشداربوون تاوەکو شێوازی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بزانن و هەڵەی تێدا نەکەن.

لە ڕۆژی سێشه‌ممه‌وە، وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌م ١٢ی ئامادەیی کاراکراوە، به‌وه‌ش ده‌رچوانی پۆلی (١٢)ی ئاماده‌یی ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه ‌و پێشكه‌شی بكه‌ن.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.

ArabicEnglishFrenchGermanItalianKurdish (Kurmanji)PersianTurkish